به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : به گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی Olayی تورکیا، فاتح ئه‌ربه‌کان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ربه‌کان و کوڕی نه‌جمه‌ددین ئه‌ربه‌کان له سه‌رۆک وه‌زیرانی گرینگ و کاریگه‌ری تورکیا که له ڕێوڕه‌سمی ئێواره‌خوانی به‌ربانگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ربه‌کان وته‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد، وتی: هۆکاری سه‌رجه‌م ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له تورکیا ڕوو ده‌دات له‌گه‌ڵ هۆکاری ئه‌و ڕووداوانه‌ی که له سووریا ڕوو ده‌دات یه‌کێکه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هۆکاره‌کانی دابه‌ش بوونی عێراق و لیبیاش یه‌کێکه. سه‌رجه‌م ئه‌م ڕووداوانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره‌ی ئیسرائیله. دروست بوونی ئاڵۆزی له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا، کورد له دژی تورک و تورک له دژی کورد به دوژمن ڕاگه‌یاندن، یه‌کده‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کوردی سیاسی له هه‌رێمی کوردستان و ئه‌گه‌ر مومکین بێت دابه‌ش بوونی ئێران و له ده‌ره‌نجامدا لکاندنی پارچه‌کانی کوردستان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و پشتیوانی زاری له پێکهاتنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ له‌پێناو پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ی ئیسرائیله. زایۆنیزم له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی به دابه‌ش بوونی ئه‌م وڵاتانه (تورکیا، ئێران، عێراق) ئه‌وان بکاته ڕکابه‌رێکی لاواز بۆ خۆی که ئه‌و ده‌وڵه‌ته بچووکانه گه‌ره‌نتی پێکهێنانی ئیسرائیلی گه‌وره ده‌بن.
ناوبراو زیادی کرد: "ڤایرۆسێک" به ناوی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و مه‌زهه‌ب گه‌رایی که له ماوه‌ی دابه‌ش بوونی ئیمپراتووری عوسمان که‌ڵکیان لێگرتبوو، له ئێستاشدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین که‌ڵکی لێوه‌رده‌گرن. له کاتێکدا که گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه له سوور، جزیره، مدیات، کیلیس و بۆمبدانه‌رییه‌کان که له سه‌ره‌تای مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له ئه‌سته‌نبۆڵ ئه‌نجام درا، سه‌یر ده‌که‌ین ده‌کرێ تێبگه‌ین که چ شتێک له پشتی ئه‌م قه‌تڵوعامه شاردراوه‌ته‌وه.